zagros news agency

دەنگۆی دواکەوتنی مووچە بۆ ٤٠ ڕۆژ ڕەتدەکرێتەوە

 گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەیدەر عەبوودی، لە لێدوانێکی فەرمیدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە گۆڕینی سیستمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەن بۆ هەر ٤٠ یان ٤٥ ڕۆژ جارێک.
عەبوودی جەختی لەوە کردەوە کە شایستە داراییەکانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران بە تەواوی دابینکراون و حکوومەت پابەندە بە پێدانی مووچە لە کاتی خۆیدا.
ئاماژەی بەوەش دا کە بوونی هەر کێشەیەکی کاتی لە نەختینەدا (سیولە) بە مانای گۆڕینی فەرمی خشتەی دابەشکردنی مووچە نایەت.
لە کۆتاییدا گوتەبێژی حکوومەت دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە وەزارەتی دارایی ڕێکاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ پڕکردنەوەی هەر کورتهێنانێکی دارایی، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بەردەوامیی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بێ دواکەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات کۆبووەوە

دڵشاد

ئیسڕائیل هێزەکانی دەکشێنێتەوە، ئیسرائیل ده‌ڵێت یەک هەنگاو لە سەرکەوتن دوورە

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت

دڵشاد