zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی و فەرهاد ئەترووشی دۆخی سیاسی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە؛ لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور و بەهێزکردنی سەقامگیریی وڵات کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد.

لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی خرانە بەرباس. هەروەها تیشک خرایە سەر بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانی پەرلەمان لە هەردوو بواری یاسادانان و چاودێریکردندا.

فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سوپاسی پشتیوانییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و بەتایبەتی دەسەڵاتی یاسادانان. ناوبراو ئاماژەی بە گرنگیی “چارەسەرکردنی دۆسیە و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان” کرد، بە جۆرێک کە لەگەڵ دەستوور و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بگونجێت.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی فەرهاد ئەترووشی کرد لە پێناو لێکنزیککردنەوەی دیدگای فراکسیۆنە جیاوازەکان و هێزە سیاسییەکان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە یەکخستنی هەڵوێستەکان زەروورەتێکی قۆناغەکەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە سەرانسەری عێراقدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح

وه‌ڵامێك بۆ بەرپرسی مەڵبەندی ٦ی سۆرانی یەکێتی

سەڵاح

نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکان لە ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی ئێران و عێراقدا بەڕێوە نەچوو

یاسین