zagros news agency

سووریا مۆڵەتی بۆ گروپە چەکدارەکان دیاریکرد

وەزیرى بەرگەریی سووریا دە رۆژ مۆڵەت دا بە یەکینە چەکدارەکانى سووریا کە تەواوى یەکینە سەربازییەکان تەڤلى وەزارەتى بەرگەریی بوون، بەڵام هێشتا هەندێک یەکینە چەکدارەکانى بچووک ماون و ئەم مۆڵەتەیان پێدەدەین کە لە ماوەى دە رۆژدا تەڤلى وەزارەتى بەرگەریی ببن.
وەزیرى بەرگەریی سووریا، مورھەف ئەبوو قەسرا، راگەیاند کە لە چوارچێوەى کارى دەزگەکەدا، تەواوى یەکینە سەربازییەکان تەڤلى وەزارەتى بەرگەریی بوون، بەڵام هێشتا هەندێک یەکینە چەکدارەکانى بچووک ماون و ئەم مۆڵەتەیان پێدەدەین کە لە ماوەى دە رۆژدا تەڤلى وەزارەتى بەرگەریی ببن. هەروەها گوتی کە هەر دەرەنگکەوتنێک لە تەڤلى بووندا، وەزارەتى بەرگەریی رێوشوێنەکانى دەگرێتە بەر.
دوێنێ وەزارەتى ناوخۆى سووریا راگەیاندبوو کە شانەیەکى داعش لە شاری حەلەب کراوەتە ئامانج و لە پرۆسەیەکى هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانى ئاسایشى گشتى، سێ چەکدار کوژراون و چوار کەس دەستگیر کراون.
راگەیاندنى وەزارەتى بەرگەریی سەبارەت بە تەڤلى بوونى یەکینە سەربازییەکان پاش ئەم رووداوە هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە سێ هەزار قوتابی لە تەل‌تەمر لە خوێندن جێ ماون

سەڵاح

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا: ئینفانتینۆ لە دووبارە دروستکردنەوەی متمانە بە فیفا سەرکەوتوو نەبوو

گوران

عێراق لێژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتی چەک و درۆن بۆ سوریا پێکهێنا

سەڵاح