zagros news agency

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووە

 

​ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی ئابی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لەسەر ئاستی جیهانی بەردەوام بوون لە بەرزبوونەوەی بەهێز و نرخەکان ریکۆردێکی نوێیان تۆمارکرد.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ هەڵکشانێکی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە 4,382.35 دۆلار، یەک کیلۆگرام بەرزبووەوە بۆ 140,895.82 دۆلار و یەک گرامیش بە 140.9 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​پێچەوانەی بازاڕە جیهانییەکان، لە بازاڕەکانی ناوخۆدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان کەمێک پاشەکشەیان تۆمارکرد؛ عەیارەی 22 دابەزی بۆ 985,672 دینار، عەیارەی 21 کەمبووەوە بۆ 940,869 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 806,459 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو لەسەر ئاستی جیهانی هاوشانی زێڕ بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و لە لێواری 65 دۆلاردایە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هەڵکشاوە بۆ 64.91 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,086.94 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.09 دۆلار جێگیر بووە.

​شیکارکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم هەڵکشانە بەهێزەی نرخە جیهانییەکان پەیوەستە بە لاوازبوونی بەهای دۆلار و زیادبوونی خواستی وەبەرهێنەران بۆ کڕینی کانزا گرانبەهاکان، لە کاتێکدا بە وریاییەوە چاودێری ئامارە ئابوورییە نوێیەکان و بڕیارە نەختییەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حه‌سیبه‌گه‌ردی بۆ زاگرۆس: ناكرێت هێزێكی سیاسی له‌به‌رئه‌وه‌ی ویستی نییه‌ رێگربێت له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌

یاسین

چاوەڕێ دەکرێت لەمڕۆوە بەفربارین لە باکووری تورکیا دەستپێبکات

سەڵاح

مەسرور بارزانی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن

سەڵاح