شاکیرا، هاوخەمی خۆی بۆ قوربانییانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزە دەربڕی، ناوچە جیاوازەکانی کۆلۆمبیای هەژاند.
ئەم کارەساتە سروشتییە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 132 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 500 کەسی دیکە.
شاکیرا، کە تەمەنی 49 ساڵە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هاوسۆزی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییان دەربڕی، داوای لە هاووڵاتیان کرد، هاوکاریی دەستی یەکتر بگرن.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، گوڕی بوومەلەرزەکە 7.4 پلە بووە، ناوەندەکەی لە ناوچەی سان خۆسێ دێل پالمال بووە. ئەم ڕووداوە بووە هۆی ڕووخانی بیناکان و گیرخواردنی خەڵک لەژێر داروپەردودا، بەردەوام تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵی ڕزگارکردنی خەڵکیدان. کارگەرییەکان گەیشتنە وڵاتانی دراوسێی وەک ئیكوادۆر و پەنەما.

