zagros news agency

لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی خاوەنکار و کۆمپانیاکانی مێرسین کرا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/12، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی فراوانی خاوەنکار و کۆمپانیاکانی شاری مێرسینی وڵاتی تورکیا کرد، کە لە چەندین سێکتەری جیاوازی ئابووری، خزمەتگوزاری و بازرگانی گشتی چالاکن.

لە دیدارەکەدا، جێگری پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە. ئاماژەی بەوەش دا کە هەماهەنگی نێوان کۆمپانیا و خاوەنکارانی هەردوو لا، دەتوانێت دەرفەتی نوێ و گەورە بۆ گەشەپێدانی ئابووری و وەبەرهێنان لە ناوچەکە بڕەخسێنێت.

هێمن قادر تیشکی خستە سەر مێژووی کاری کۆمپانیا تورکییەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند: “لە دوای ئازادکردنی عێراقەوە، کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی تورکیا ڕۆڵی پێشەنگیان هەبووە لە پرۆسەی بنیادنانەوە و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای هەولێر بەتایبەتی، و بەشێکی کاریگەری پرۆژە ستراتیژییەکانیان جێبەجێ کردووە.”

لای خۆیانەوە، ئەندامانی شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی هەولێر دەربڕی و ئامادەیی تەواوی کۆمپانیاکانی مێرسینیان نیشان دا بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بە ئامانجی دروستکردنی هاوبەشییەکی ئابووری بەهێزتر لەگەڵ خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا: پێشکەوتنی بەرچاو بۆ ئاشتیی ڕووسیا و ئۆکرانیا هەیە

یاسین

سەڵاح

چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا دەکرێت و لە چەند مانگی داهاتوودا دەبێتە هۆی پچڕانی کاتی کارەبا

دڵشاد