zagros news agency

وەزارەتی پەروەردە: ئەمساڵ ملیۆنێک و 200 هەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەخوێنن

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی ئابی 2026، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، ملیۆنێک و 200 هەزار قوتابی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەچنە پۆلی یەکەمی سەرەتایی.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، کەریم سەید، لە ڕاگەیەندراوێکدائاشکرای کرد، ” بەپێی ئامارەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027)، کە لە 20ی ئەیلوولی داهاتوو دەستپێدەکات، نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار قوتابی دەچنە پۆلی یەکەمی سەرەتایی، کە ئەوانەش لەدایکبووانی ساڵی 2020 و مانگی کانوونی دووەمی 2021ـن، ئەم ژمارەیەش نزیکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوو.”
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم ئامارە یەکێکە لە بەرزترین ژمارەکانی تۆمارکراوی چوونە ناوەندەکانی خوێندن لە مێژووی کۆماری عێراقدا لە ساڵانی ڕابردوودا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

به تۆمەتی بەرتیل سزای بەندکردنی بەسەر پەرلەمانتارێکی عێراقدا سەپێندرا

یاسین

مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین گوتارێکی پێشکەش کرد

سەڵاح

دڵشاد نامق فەرەج بۆ زاگرۆس: پارتی لە كێبڕكێی سیاسیی عێراقدا چەكێكی بەهێزی بەدەستەوەیە كە شەرعییەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی هەیە

یاسین