zagros news agency

فێران تۆرێس لە بەرشەلۆنە دوور دەکەوێتەوە

فێران تۆرێسی هێرشبەری نێودەوڵەتیی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە لە مەشق و ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی دابڕا، لە کاتێکدا دەنگۆکان لەسەر نزیکبوونەوەی لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەم بازاڕی گواستنەوەی هاوینەیەدا گەیشتوونەتە لوتکە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆردیڤۆی ئیسپانی، پاریس دەیەوێت بە هێنانی تۆرێس هێڵی پێشەوەی بەهێز بکات، لە کاتێکدا ئەم یاریزانە گۆڵکارە گڵۆپی سەوزی بۆ یانە فەرەنسییەکە داگیرساندووە دوای ئەوەی گلەیی و ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی کارگێڕیی بەرشەلۆنە کرد بەهۆی کەمتەرخەمی و خاوخلیچکی لە پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕۆژنامەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە نەچوونی تۆرێس بۆ مەشقەکان هەنگاوێکی بەراییە بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێکارەکانی گواستنەوەی بۆ پایتەختی فەرەنسا و پێشبینی دەکرێت ببێتە فەرمی، لە لایەکی ترەوە کەتەلۆنییەکان لەژێر سەرپەرشتیی هانسی فلیکی ئەڵمانی ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ بەردەوام دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا ڕیکۆردێکی فێرگیسۆن و ڤینگەر دەشکێنێت

یاسین

ئەنچیلۆتی: نامەوێت باسی تۆپی پێ بکەم

یاسین

فابریگاس و کۆمۆ گەیشتنە خەونە گەورەکەیان

sarkar