zagros news agency

لە ئاهەنگەکەی محەممەد ڕەمەزان گێچەڵی سێکسی بە کچان کرا

ئاهەنگی گۆرانیبێژی میسری محەممەد ڕەمەزان لە ناوچەی ساحلی باکوور لە میسر، تووشی پشێوی و ئاڵۆزی بووەوە. ئەم ڕووداوە دوای ئەوە هات کە کێچەڵی سێکسی و بێزارکردنی کچان لەنێو ئامادەبوواندا ڕوویاندا و بووە هۆی وەستاندنی ئاهەنگەکە.

محەممەد ڕەمەزان لەسەر شانۆی پۆرتۆ گۆڵف گۆرانی پێشکەش بە هەوادارانی دەکرد، بەڵام دۆخەکە بە خێرایی گۆڕا. هونەرمەندەکە ڕاستەوخۆ داوای لە هێزەکانی ئاسایش کرد کە کچەکان بپارێزن و ئارامی بگەڕێننەوە.

ڕەمەزان  ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پاڵپشتی ئامادەبووان هۆکاری سەرەکییە بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییە جیاوازەکانی ژیانی هونەری.

دوای کۆتایی هاتنی چالاکییەکە، ڕەمەزان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، داوا لە هەموو گەنجێک دەکات ئاگاداری ئاسایشی کچان بێت.

ئەم ڕووداوە کاردانەوەی زۆری لە میدیاکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

سەڵاح

ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خاوەنداریەتی یاریگای سان سیرۆ دەدرێت

یاسین

عەباس عێراقچی: هیچ ئەگەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە

یاسین