zagros news agency

فراکسیۆنی پارتی: هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ بەزاندنی بەها نیشتمانییەکان

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندترین شێوە پەلامارە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە قەزای پیرمام ئیدانە کرد. فراکسیۆنەکە ئەم هێرشەی بە بەزاندنی ئاشکرای بەها نیشتمانییەکان و رەفتارێکی مەترسیدار بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیری وەسف کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 12:28ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (17ـی ئابی 2026)، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کراون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

​لە بەرامبەردا فراکسیۆنی پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیری بووە و هەوڵی داوە تەواوی عێراق لە ململانێ ناوچەیییەکان بەدوور بێت. هاوکات داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کردووە بەرپرسیارێتییە دەستووری و ئەمنییەکانی هەڵبگرێت و بە بڕیاری کرداری و تووند سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنێت.

دژەتیرۆری کوردستان و فراکسیۆنی پارتی جەختیان کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە بە هیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین و تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتە ئەمنی و سیاسییەکانی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هه‌ولێر … لوتكەی خۆبەخشی هەولێر بەڕێوەچوو

یاسین

ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بەهۆی بارانەوە بێ کارەبا بوون

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح