zagros news agency

لە هەولێر فیلمی “ژمارە ١٠” نمایش دەکرێت

لە بەردەوامیی چالاکییەکانی وەرزی هاوینەدا، بەرهەمێکی دیکەی سینەمایی پێشکەشی هۆگرانی هونەر دەکات و بانگهێشتی هاوڵاتییان دەکات بۆ ئامادەبوون لە نمـــایشکردنی فیلمی سینەمایی “ژمارە ١٠” بە ژێرنووسی کوردی، کە لە دەرهێنانی حەمید زەرگەل نەژادە.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی “پرۆژەی سینەما و هەولێر” لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بەڕێوەدەچێت، کە زیاتر لە دوو ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام چالاکییەکانی خۆی پێشکەش دەکات.

ئامانجی سەرەکیی پرۆژەکە گەشەپێدانی کەشوهەوای هونەری، زەقکردنەوەی ڕۆڵی سینەما لە کۆمەڵگەدا و ئاشناکردنی زیاتری بینەرانە بە فیلمە کوردییەکان و بەرهەمە سینەماییە بەپێزەکان.

بڕیارە نمایشەکە ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ئابی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە هۆڵی ژمارە (١٢)ی ئیمپایەر سینەما لە فامیلی مۆڵ بەڕێوەبچێت، ڕێکخەرانی پرۆژەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامادەبوونی بینەران مایەی پێزانین و دەوڵەمەندکردنی زیاتری ڕەوتی کولتووریی شارەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئەفغانستان بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران شوێنێکی سەلامەت نییە

یاسین

ئاکسیۆس: ئەمریکا دڵنیایی داوەتە حەماس ئاگربەست درێژ دەکرێتەوە

یاسین

نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی: زمانی كوردی زمانێكی فەرمییە لە عێراق و كەس ناتوانێ قەدەغەی بکات

سەڵاح