zagros news agency

لە تونس گروپی شانۆی هەوار دوو خەڵاتی بەدەستهێنا

لە درێژەی سەرکەوتنە نێودەوڵەتییەکانیدا، گروپی شانۆی هەوار توانی لە فێستیڤاڵی شانۆی زانکۆکانی تونس بۆ نمایشی شانۆیی “لەودیو دەرگا داخراوەکانەوە” دوو خەڵات بەدەست بێنێت.

 

رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکان لە نێو ئامادەبوونی خولیایانی شانۆ و لێژنەی دادوەراندا بەڕێوەچوو، تێیدا نوێنەرانی شانۆی کوردستان، خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەران بۆ ئەکتەری کچ (هاوسەر ئیدریس) و خەڵاتی باشترین توێژینەوە بۆ ناوەرۆک و داهێنانی شانۆییبە خشرایە دەرهێنەر نەژاد نەجم.

 

ئەم خەڵاتە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی داهێنانی نوێ، بیرۆکەی جیاواز لە دارشتنی نمایش و بەکارهێنانی شوێنی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی شانۆیی.

 

بەدەستهێنانی ئەم دوو خەڵاتە لە فێستیڤاڵی زانکۆکانی تونس وەک هەنگاوێکی دیکەی سەرکەوتووانەی گروپی شانۆی هەوار لە قەڵەم دەدرێت، کە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی بەرهەمی نوێخوازانە و ئامادەبوونی کارا لە فێستیڤاڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرداود مەخمووری، یەکێك لە پارێزەرانی میراتی کوردی بەسەر دەکرێتەوە

ART

تایلۆر سویفت گۆرانی بۆ فیلمی “Toy Story 5” دەڵێت

ART

جامی یۆرۆ.. نەمسا بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ سێ خاڵی لە پۆڵەندا وەرگرت

یاسین