zagros news agency

توێژینەوەیەک: ناوەڕۆکی بێ‌کوالێتیی ژیریی دەستکرد دەبێتە هۆی دابەزینی توانای بیرکردنەوە و ڕاهاتن لەسەر توندوتیژی لەناو منداڵاندا

 

توێژینەوەیەکی نوێی تۆڕی جیهانیی پەڕگیری و تەکنەلۆژیا (GNET) ئاشکرای دەکات کە لەم ساڵانەی دواییدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تیکتۆک و یوتیوب بە بڕێکی زۆر ناوەڕۆکی بێ‌کوالێتی، دووبارەبووەوە و توندوتیژ کە بە ژیریی دەستکرد (AI) دروستکراون پڕبوونەتەوە. ئەم ناوەڕۆکانە کە بە تایبەتی ڕوویان لە منداڵانە، کارگەریی خراپیان لەسەر کەمبوونەوەی توانای ناسینەوە (درک) و گەشەی توندوتیژی لە دەرونی منداڵاندا دروستکردووە.

دیاردەی «سلاپ» (AI Slap) و پووکانەوەی مێشک:
ناوەڕۆکی “سلاپ” بەو ڤیدیۆ و بابەتانە دەوترێت کە بە ڕێژەیەکی زۆر، بە بێ‌کوالێتی و بە بێ هیچ دەستێوەردانێکی مرۆیی بە ژیریی دەستکرد دروست دەکرێن و تەنها ئامانجیان بەدەستهێنانی بینەر و داهاتی ڕیکلامە.
ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی دیاردەیەک کە پێی دەوترێت “پووکانەوەی مێشک” (Brain Rot)، کە بریتییە لە شوێنەوارە دەروونییەکانی سەیرکردنی بەردەوام و لەڕادەبەدەری ناوەڕۆکی خێرا، پووچ و بێ‌مانا بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵێک دۆپامینی خێرا لە مێشکدا.
بەکارهێنانی بەرنامە هەرزان و ئاسانەکانی وەک PixVerse، VeoE.ai، Media.io و Sora هۆکاری سەرەکیی تەقینەوەی ئەم ناوەڕۆکانەن.

میوە کارتۆنییەکان؛ ڕووکارێکی بێ زیان بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای توندوتیژ:
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات ڤیدیۆی میوە کارتۆنییە دروستکراوەکان بە ژیریی دەستکرد کە سەرنجڕاکێشن، بوونەتە ئامرازێکی شاراوە بۆ توندوتیژیی دەروونی، ناپاکی، شەڕی خێزانی و بەرەوپێشبردنی توندڕەوی.
لە بەشێک لەم ڤیدیۆیانەدا دیمەنی ئەشکەنجەدان، پارچەپارچەکردن و کوشتنی خەیاڵی بە چەک نیشان دەدرێت، کە ئەمەش هەستیاریی منداڵان بەرامبەری توندوتیژی دادەبەزێنێت (کەمی دەکاتەوە).

شاردنەوەی پەیامی گرووپە توندڕەوەکان:
بەشێک لەم ناوەڕۆکانە نیشانەی گرووپە پەڕگیرەکان یان ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کۆپی دەکەنەوە. بۆ نموونە کارەکتەرێکی کارتۆنی بە ناوی “گۆزەری خەلیفە” بە سوپایەک دەڵێت: «دەوڵەتی گێزەر دووبارە سەرهەڵدەداتەوە»، کە وەک هاوشێوەی دروشمەکانی گرووپی داعش داڕێژراوە.

تێکچوونی سیستەمی فلتەرکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:
هەرچەندە پلاتفۆرمەکانی وەک تیکتۆک ڕێنماییان بۆ سنووردارکردنی توندوتیژی هەیە، بەڵام دروستکەرانی ئەم ناوەڕۆکانە لە ڕێگەی شاردنەوەی پەیامە توندڕەوەکان لە پشت وێنەی کارتۆنیی میوەکان، بە ئاسانی ئەم فلتەرانە دەبڕن و دەگەنە دەست ملیۆنان منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

حزبوڵڵا داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکات باکووری وڵاتەکەیان چۆڵبکەن

یاسین

کۆمپانیای huawei کێشەی لە زنجیرە مۆبایلی Pura 70 دروست دەبێت

یاسین

یەکێتی لە هەوڵی تەزویرکردندایە

یاسین