zagros news agency

عەنکاوە.. پێنجەمین فێستیڤاڵی (سەبەتەی ترێ) بۆ نمایشکردنی بەروبوومی ناوخۆیی دەستیپێکرد

 

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ و ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/8/18، بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، د. زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی 2، د. عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و پیاوانی ئایینی مەسیحی، پێنجەمین فێستیڤاڵی (سەبەتەی ترێ) لە قەزای عەنکاوە کرایەوە.

فێستیڤاڵەکە لە کێڵگەی جوتیاری نموونەیی (سەلوان سەردار) بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین جۆری جیاوازی ترێی ناوخۆیی و بەروبوومی کشتوکاڵی نمایشکران. ئامانج لەم چالاکییە، هاندانی جوتیاران و ناساندنی زیاتری بەرهەمی نیشتمانییە بە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەران، ڕایگەیاند: “وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، هەموو پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ جوتیاران دەکەین، بە مەبەستی گەشەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.”

جێی ئاماژەیە، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دەرگای بۆ هاووڵاتییان و ئارەزوومەندانی بەروبوومی خۆماڵی کراوە دەبێت، تا لە نزیکەوە ئاشنای جۆرە جیاوازەکانی ترێی دەڤەرەکە بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە میسان هەزاران ماسی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو مردن 

سەڵاح

تورکیا مانگی ڕابردوو 20 هەزار و 500 پەنابەری سوریای بۆ وڵاته‌كه‌یان گەڕاندەوە

سەڵاح

هەولێر… جەخت لەسەر بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە کەرتی پزیشکی دەکرێتەوە

یاسین