ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ سعودیه‌

سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌نتۆنی بلنكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ شانشینی عه‌ره‌بی سعودی،  بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستێكی دیكه‌ی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس و رێككه‌وتنێكی دیكه‌ ئازادكردنی بارمته‌گیراوه‌كان تاوتوێ بكات.

بڕیاره‌ بلنكن له‌گه‌ڵ جێنشینی سعودیه‌، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ فه‌یسه‌ل بن فه‌رحان كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، بلنكن هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات دانوستانی نێوان ئیسرائیل و سعودیه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ به‌ڕێوه‌بردنی غه‌زه‌ دوای شه‌ڕ ده‌كات.

بڕیاره‌ بلنكن سه‌ردانی سعودیه‌ و ئیسرائیل و میسر و قه‌ته‌ر بكات.

 

BBC

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری نێوخۆی تورکیا: ٤ ئەندامی پەکەکە لە شرناخ و ماردین کوژران

یاسین

کۆماری ئیسلامیی ئێران هوشداری دەداتە وڵاتانی کەنداو

یاسین

ئەوەی تەقەی لە ترەمپ کرد گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانە

سەڵاح