تۆمارە دەنگییەکانی پەیوەندییە فریاگوزارییەکان کە دەست دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکا کەوتوون، وردەکاری نوێ لەبارەی وەڵامدانەوەی پۆلیس بۆ ڕووداوی لەهۆشچوونی هايدن پانيتيير ئاشکرا دەکەن.
رووداوەکە لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی گرینڤیل لە ولايەتی ساوس کارۆلینا ڕوویدا. تیمەکانی فریاکەوتن لە کاتژمێر 1:51 خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتنە شوێنەکە.
ڕزگارکەران هايدن پانيتيير یان لە ڕەوشێکی وەستانی دڵدا دۆزیەوە، سەرجەم هەوڵەکانی بوژاندنەوە سەرکەوتوو نەبوون. دواتر لە کاژێر 2:32 خولەکی دوانیوەڕۆ هايدن بانيتيير گیانی لەدەستدا.
بنکەی پزیشکی دادوەری لە پارێزگای گرینڤیل وێڕای بنکەی پۆلیسی شارەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پزیشکی دادوەری گوتی، تەرمەکە هايدن ليزلی پانيتيير تەمەن 36 ساڵە. لە پشکنینی تەرمەکەدا هیچ نیشانەیەکی برینداری نەدۆزرایەوە.
لە شوێنەکەدا دەرمانی نارکان دۆزرایەوە کە بۆ ڕێگری لە کاریگەری ژەمە زێدەکان بەکاردێت.
ئەو ئەکتەرە پێشتر لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و خەمۆکی پاش منداڵبوون قسەی کردبوو.
هايدن پانيتيير ئەکتەرێکی بەرچاو بوو کە بە ڕۆڵەکانی لە زنجیرەکانی “Heroes” و “Nashville” ناسرابوو.

