کۆمیسیۆنی نیشتمانیی عێراق بۆ هەڵبژاردنی فیلمی ئۆسکار، بە ڕێپێدانی فەرمی و بە سەرپەرشتی فەرمانگەی سینەما و شانۆ لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار، کردنەوەی دەرگای خۆپلاوکردنی بۆ فیلمە درێژەکان ڕاگەیاند.
ئەم هەنگاوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی فەرمیی عێراقە لە خولی 98ی خەڵاتەکانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ هونەر و زانستەکانی وێنەی جووڵاو ئۆسکار، لە پۆلێنی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی.
کۆمیسیۆنەکە داوای لە دەرهێنەران و بەرهەمهێنەرانی عێراق کردووە کە مەرجەکانی ئەکادیمیایان تێدایە، داواکارییەکانیان تا کاتژمێر و ڕێکەوتی 30ی ئابی 2026 پێشکەش بکەن.
دەرهێنەرانی کورد لە هەرێمی کوردستان و تاراوگەش دەتوانن بە بەرهەمەکانیان بەشدار بن و فیلمەکانیان بۆ ئەم کێبڕکێیە پێشکەش بکەن.
مەرجەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە فیلمەکە لە نێوان 1ی تشرینی یەکەم 2025 تا 30ـی ئەیلووولی 2026 لانی کەم بۆ ماوەی 7 ڕۆژی بەدوایەکدا لە هۆڵەکانی سینەمادا نمایشی بازرگانیی پێشکەش کردبێت.
هەروەها نابیێت پێش نمایشی سینەمایی لە ڕێگەی تەلەڤزیۆن یان سۆشیالمیدیا بڵاوکرابێتەوە. زیاتر لە 50%ی دیالۆگی فیلمەکە دەبێت بە زمانی نا ئینگلیزی وەک کوردی یان عەرەبی بێت و ماوەکەی لە 40 خولەک کەمتر نەبێت. ناردنی داواکارییەکان بێبەرامبەرە.

