رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
به‌رده‌وامی جه‌نگ و ململانێیه‌كان وكاریگه‌رییان بۆ تێوه‌گلانی عێراق و ئینجا گوشاری زۆر لكاندنی هه‌رێمی كوردستان بۆ نێو ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه له هێرش و په‌لاماردانه به‌رده‌وامه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت هێرش بۆ شوێنه هه‌ستیار وستراتیژییهكانی كوردستان پێشهاتێكی مه‌ترسیداره ، وه‌ك چۆن مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ، له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری ئهلمونیتۆری ئه‌مه‌ریكی ؛ رایگه‌یاند؛ ( ده‌بێت له ئێران بپرسن بۆچی هێرشمان ده‌كه‌نه سه‌ر ).
ئه‌وه په‌یامێكی روونه وئاشكرایه به‌و راستییه‌ی كه ؛ هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز به‌شێك نه‌بووه و نابێ له شه‌ڕ و ململانێیه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكاوهاوپه‌یمانانی له‌ناوچه‌كه‌دا ، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵیداوه كێشه و ئاڵۆزییه‌كان به دیپلۆماسی و لۆژیك چاره‌سه‌ر بكرێن ، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه ،
هێرش و په‌لاماردانی تیرۆریستی ئه‌م دووییانه به‌ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبرێژكراو بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ، هێرشێكه بۆ ڕاگرتنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیا له یاسا ده‌رچوو و تیرۆریسته‌كانی له‌ناوچه‌كه ، چونكه هێرشی تیرۆریستی ئه‌مجاره بۆ سه‌ر هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ڕژێمی ئێران نییه ، هێرش نییه بۆ سه‌ر باره‌گایی ئهمهریكاوهاوپهیمانان به‌ڵكو به‌زاندنی هێڵه سووره‌كانه ئه‌ویش په‌لاماردانی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و شوێنی حه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن ، گوشارێكی نوێیه بۆ سه‌پاندنی هاوكێشه‌یه‌كی نوێی ئه‌منی و سیاسی و به سوودوهگڕتن له گۆڕانكارییه سیاسی و تێكچوونه هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییه‌كان
هۆكاری هێرشكرده سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان له ئێستادا
دووبارە رێکخستن ئاشكرایه ، وابڕیاره ڕێكه‌وتنی 30/9/2026 هاوپه‌یمانی نێوه‌ده‌ڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌بوونیان یان شێوازی مانه‌وه‌یان له عێراق سنووردار بكه‌نه‌وه و كاروچاڵاكییهكانیان ڕێك بخه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌م له عێراق و هه‌میش له هه‌رێمی كوردستاندا ، بۆیه ئێران هه‌وڵده‌دات سوود له‌و بۆشاییه ئه‌منییانه به‌ڕێگه‌ی هێرشی مووشه‌كی و درۆنی و دروستكردنی گوشار له سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان دروست بكات ، بڵێت كه چیتر هه‌رێمی كوردستان له ژێر هێرشه درونی و مووشه‌كییه‌كانی ئێران و ملیشیا تیرۆریسته‌كانی له ناوچه‌كه و عێراقدا پارێزراو و سه‌قامگیر نابێت
هه‌رێمی كوردستان ڕه‌مزی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزدا
هەرێ هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا ، دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر بووه و له‌ڕووی ئابووری و ئاسایشه‌وه جیاواز و تایبه‌تمه‌ند بووه به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ، بۆیه به ئامانجگرتن و په‌ڵاماردانی ئاسایش و ئابووری و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ئاماژه‌یه بۆ دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ گه‌شه‌سه‌ندن وپێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كه ئێستا به ده‌یان سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیانیی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی ونێودهوڵهیت كاری وه‌به‌رهێنانی ستراتیژی له‌رووی ئابووری و كار بۆ پێشخستن و ئاوه‌دانی كوردستان ده‌كه‌ن
هه‌رێمی كوردستان مه‌رام له‌و پهڵاماردانه تیرۆریستیانه بۆ هه‌رێمی كوردستان
ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه تیرۆریستیانه بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان و بۆ سه‌پاندنی داخوازییهكانینانه له سه‌ر حیسابی هێرشكردن بۆ سه‌روه‌ری و داموده‌زگانی هه‌رێمی كوردستانه، وێرای هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ڕێككه‌وتنه ئه‌منی و پابه‌ندی وگوێرایه‌ڵی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردی دژی ئێران و سنوورداركردنی چالاكییه‌كانیان له‌به‌ر هه‌رێمی كوردستان ، بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پاساو و بیانووییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به ئامانجی ستراتیژی كورت خایه‌ن ، ڕێگری له‌و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێت كه هاوسه‌نگی جیوسیاسی له ناوچه‌كه ڕاگرتووه ، بۆیه به ئامانجگرتنی شوێنه سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر كه پێناسه‌ی جیهانی وه‌رگڕتووه ، ئێران به په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان و شوێنه ستراتیژییه‌كانی خه‌ونی تێكدان و وهڕگرتنهوهی ئه‌و ناسنامه ئارامی وسه‌قامگیرییه ده‌بیێت ؛ له‌لایه‌كی دیكه‌وه ، ئێران به‌رده‌وام به‌ڕێگه‌ی هێرشی درۆنی و به‌رپه‌ڕچدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ، هه‌وڵی زانینی توانی به‌رگری پاراستنی ئاسمانی كوردستانی له‌كاتی هێرشكردنه‌كان ده‌دا ، به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه كردووه ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه ، هه‌روه‌ها به سوود وه‌ڕگرتن له بێ هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و نه‌بوونی توانایی بۆ پارێزگاریكردن له ئاسمان و سنوور و سه‌روه‌ری خۆی ، ئه‌و هێرش و تاقیكردنه‌وانه پێمان ده‌ڵێن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره بۆ پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كودرستان كه قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوورییه
هێرش و پهڵاماردانه تیرۆریستانهكان كاریگه‌ری له سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا ده‌بێ
پێشێڵكردنی راسته‌وخۆی سهرهورییهكانی نیشتیمان و په‌لاماردانی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، ده‌ستدرێژییه روونه بۆ سه‌ر یاسا نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان ، به‌تایبه‌تیش بۆ سه‌روه‌ریی عێراق ، كاریگه‌ری له سه‌ر ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و ئابووری و پێشخستن ده‌دات ، كاریگه‌ریش له سه‌ر كۆمپانیاكانی بواری وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌تی له بواری وزه و پرۆژه ستراتیژییه‌كان ده‌كات وههوڵێكیشه بۆ ڕێگری كرده له گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان ، به ئامانجگرتنی ده‌زگه ئه‌منییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه دابنێت كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریسته‌كان له‌ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه
گرنگه ئه‌م پرسه به‌خێرایی بكرێته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێگه‌ی ئه‌م چه‌ند پێشنیاره‌ی خواره‌وه
یه‌كه‌م ، زه‌رووره دۆسێیه‌ی پێشڵێكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان بگهێنێڕێته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و بڕیار له سه‌ر شهڕمهزاركردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه بۆ سه‌ر كوردستان بدرێت و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و روون به‌ده‌ست بێت و هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه
دووه‌م ؛ گرنگی پڕچه‌ككردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت چه‌كی به‌رگری ئاسمانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا و په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بۆ پارێزگاریكردن له ئاسمان و سه‌روه‌ری ، ئینجا چه‌ككردنی چه‌ك و مووشه‌ك و درۆنی ئه‌و گروپ و میلیشیا تیرۆریسته وهڵائییهكانی له پێناو دڵنییایی و پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری و ئارامی
سێیه‌م ؛ كڕین و دامه‌زراندنی سیسته‌می ڕادار و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به هاوبه‌شی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له ژێر چاودێری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌تا له‌كاتی سنوورداركردن و ڕێكخستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای ڕێكه‌وتی 30/9/2026 ؛ دابینكردنی سیسته‌م و تهكتۆلۆژیان به‌هێز و پێشكه‌وتوویی ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی درۆن و تێكشكاندنی مووشه‌كی باڵستیك
چواره‌م ؛ زۆر گرنگه و زه‌رووره‌تێكی مێژوویی و قۆناغێكی چاره‌نووسسازه ، هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان ،به‌ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی و گشت ده‌زگه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، به یه‌كده‌نگ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرش و مه‌ترسیانه ببنه‌وه
له كۆتاییدا گرنگه ئه‌و ڕاستییه بزانین ، ئه‌و هێرش و په‌لاماره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندی ، كه كوردستان بناغه‌یه‌كی به‌هێزو سه‌ره‌كییه بۆ پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری و دروستكردنی هاوسه‌نگی ناوچه‌ی و به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و هێرش و په‌لاماره تیرۆریستیانه و گۆشاره هه‌رێمیانه ، زیاتر ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌ربه‌خۆبوون له بڕیاری سیاسی وئیدارییهكانی دا.

