zagros news agency

کانسێلۆ؛خەونی منداڵیم بووە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکەم

دوای یانەی بارسێلۆنا جواو کانسێلۆی پورتوگالی وەکو یاریزانی نوێی یانەکەیان ڕاگەیاند،کە بە گرێبەستێکی 3 ساڵی بەبێ بەرامبەر لەیانەی ئەلهیلالی سعودیەوە ڕوویکردە یانە کەتەلۆنیەکە،لە نوێترین لێدوانیدا یاریزاکە دڵخۆشی خۆی دەرخست بەو گرێبەستە نوێیەوە باسی ئامانجی خۆی کرد لەگەڵ بلوگرانا.

کانسێلۆ دەربارەی بارسێلۆنا وتی؛من خەونی منداڵیم بووە پەیوەندی بکە بە ئێرە،چەند جارێکیش بۆم ڕەخساوە،کە لە سەردەمی یاری کردنم بۆ ڤاڵێنسیا و ماچێستەر سیتی بووە،بەڵام ڕێککەوتن نەهاتۆتە دی،بەڵام ئەمڕۆ من زۆر دڵخۆشم لێرەم هیوادارم بتوانم ببمە کەسێکی گەورەی مێژووی بارسێلۆنا.

دەربارەی ئامانجی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا جواو وتی؛من دەمەوێت هەموو نازناوێک لێرە ببەمەوە،ئامانجی ئەمساڵی منیش لەگەڵ یانەکەم بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە،کە چەندین ساڵە دوورە،بەڵام ئەمساڵ هەموو شتێک دەکەم لەپێناو بردنەوەی ئەو نازناوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا گرێبەستێکی دیکەی ڕاگەیاند

یاسین

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

هێرشبەرانی فەڕەنسا بە پلانێکی نوێوە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە

سەڵاح