وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه خۆی كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری كریستیانه له‌باره‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن پاپای ڤاتیكانه‌وه به‌خشرایه سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئەم ڕێزلێنانە پەیامێکی گرنگ و گەورەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ناوچەیەک کە بەدەست ململانێی ئایینی، مەزهەبی و گوتاری ڕقوکینەوە دەناڵێنێت. بەخشینی ئەم مەدالیایە وەک جەختکردنەوە لەسەر بنەمای مرۆڤبوون لەپێش هەموو شتێکەوە و پاراستنی فرەڕەنگی وەک خاڵی بەهێزی کۆمەڵگە هەژمار دەکرێت.
ئانۆ جه‌وهه‌ر بۆ زاگرۆس ده‌ڵێت:”سەرۆک بارزانی هه‌میشه جەختی لەوە کردەوە کە مەسیحییەکان و سەرجەم پێکهاتە ڕەسەنەکان میوان نین، بەڵکوو هاوبەشی سەرەکیی نیشتمان و چارەنووسی هاوبەشن، هەروەها دووپاتی کردەوە کە «کردەوە و ڕەفتار پێوەری ڕاستەقینەی هەڵسەنگاندنی مرۆڤن، نەک بیروباوەڕ و ئایین.»
ئانۆ جه‌وهه‌ر دەستخۆشی لە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و کاردینال مار لویس ڕوفائیل ساکۆ کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لە خزمەتکردنی پێکهاتەی مەسیحی و پتەوکردنی پردی پەیوەندی و پێکەوەژیانی نێوان گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق و کوردستان.

