zagros news agency

هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ڕووی لە زیادبوون کردووەتەوە


ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بە پشتبەستن بە ئامارەکانی دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا ئاشکرای دەکات، هەفتەی ڕابردوو ئاستی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز بۆ نزیکەی 200 کەشتی بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوو هەفتە پێشتر بۆ نزمترین ئاست دابەزیبوو.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لەم هەفتەیەدا 103 کەشتی چوونەتە ناو گەرووەکە و 89 کەشتیش لێی دەرچوون. ئەم زیابوونە بەرچاوەی هاتووچۆ لە کاتێکدایە کە مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامییان هەیە؛ بەجۆرێک لە هەمان ماوەدا پێنج کەشتی ڕووبەڕووی پەلاماری هێزەکانی ئێران بوونەتەوە.

​لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا، سوپای ئەمریکا ڕێکاری ئەمنی توندی گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەم ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا. هۆکاری بێئارامییە دەریاییەکان دەگەڕێتەوە بۆ شکستهێنانی خێرای ئەو دوو ڕێککەوتنەی ئاگربەست کە لە مانگەکانی نیسان و حوزەیراندا لە نێوان واشنتن و تاران واژۆ کرابوون بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، کە پێش سەرهەڵدانی ئەم ئاڵۆزییە ئەمنییانە ڕۆژانە یەک لەسەر پێنجی (20٪) نەوت و گازی سروشتیی جیهانی پێدا تێدەپەڕی. بەردەوامی گرژییەکان لەم ڕێڕەوەدا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی وزە لە ئاستی جیهاندا دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئاندی بێرنهام سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

یاسین

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس لە شاری کۆڵن بریندار بوون

یاسین