zagros news agency

‎وەزیری دەرەوەی ئێران: عاسم مونیر دووشەممە سەردانی تاران دەکات

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە جەنەڕاڵ عاسیم مونیر، سوپا سالاری پاکستان، سبەی دووشەممە لەگەڵ شاندێکی فەرمی سەردانی تاران دەکات.

بەقایی وتی ئەم سەردانە بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکارییە دوولایەنەکانی نێوان ئێران و پاکستان و بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی ئیسلامئاباد بۆ پشتگیری لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ڕێکخستنەکان، عاسیم مونیر لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە و دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

لە لایەکی تری ئەم بابەتەوە، جەیمس پاتەرسن، دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو، بە «الجزیرە»ی وتووە کە تاران لە هەفتەی ڕابردوودا گرنگیی نوێترین کۆمەڵە سنووردارییە ئابوورییەکانی ئەمریکای کەم کردووەتەوە و جەختی لەسەر توانای خۆی بۆ بەرگەگرتنی ئەو فشارانە کردووەتەوە.

پاتەرسن هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵوێستی ئێران لە ئێستادا گۆڕاوە و هەڕەشە دەکات کە ئەگەر وڵاتانی ناوچە و دراوسێکان بەشداری لە کارزارەکەی «فشارە زۆرەکان» دژ بە ئێران بکەن، تاران هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەیان بەرامبەر دەگرێتەبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتییەکان لە کوبا توند دەبن و نووسینگەیەکی حیزبی فەرمانڕەوا وێران کرا

یاسین

کەشتێکی بازرگانی لە نزیک دەوحە کراییە ئامانج

گوران

پێکانەکەی رافینیا لەوە قورسترە وەک لەوەی بارسێلۆنا چاوەڕێی بوو

یاسین