zagros news agency

روونکردنەوەیەک لەبارەی ڕاهێنانی مامۆستایان

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی8ی2026 لە سەردانێکدا شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی پەروەردە و مامۆستایان و سیستەمی مامۆستایانی ڕاهێنەر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پەروەردە ئاماژەی بە پرۆسەی ڕاهێنانی مامۆستایان کرد و ڕوونی کردەوە کە ڕاهێنانی مامۆستایان لە 1ی9 تا 19ی9 بەردەوام دەبێت. هەروەها گوتیشی وەزارەت پاشەکشە لە ڕاهێنانی مامۆستایان ناکات.

هەروەها وەزیری پەروەردە ئاماژەی بە شێوازی ڕاهێنانی مامۆستایان کرد و ڕوونی کردەوە کە مامۆستا تەنها بۆ ماوەی ٤ بۆ ٥ ڕۆژ بەشداری خولی ڕاهێنان دەکات.

بەپێی دواین زانیارییەکان، سەرجەم مامۆستایان لەماوەی ساڵێکدا یەکجار خولی راهێنان دەبینن کە بۆ ماوەی 4 تا 5 ڕۆژ دەبێ کە لەمانگی نۆی ئەمساڵ بەشدار دەبن، و چیتر مامۆستای ڕاهێنەر هەفتانە سەردانی قوتابخانەکان ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پڕۆژەی بۆری نەوتی عێراق ـ سوریا نزیکەی ١٥ ملیار دۆلار تێچووی دەبێت

گوران

بەهۆی قەیرانی وزەوە دەوام لە ٢٤ پارێزگای ئێران ڕاگیرا

یاسین

فوئاد حوسێن و هاکان فیدان بەتەلەفۆن گفتوگۆیان کرد

یاسین