zagros news agency

ئاژانسی سانا: بە نێوەندگیری ئەمریکا، سووریا و ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆبوونەوە

 

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە لە وڵاتی ئوردن، کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرز لە نێوان سووریا و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی پرسی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پشتیوانیکردن بووە لە چەسپاندنی سەقامگیری لەناو خاکی سووریا و ناوچەکە بە گشتی.

هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە، گفتوگۆکان جەختیان لەسەر داڕشتنی میکانیزمێکی گونجاو کردووەتەوە بۆ ڕاگرتنی هێرش و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، لەگەڵ کۆتاییهێنان بە پڕۆسەکانی دەستگیرکردن و بەئامانجگرتن کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دێمـبـێـلـی لەسەر تەختی نەشتەرگەریەوە بۆ سەر تەختی شکۆمەندی جیهان

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح