zagros news agency

پێکانی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کرد، پابلۆ گاڤی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەیان دووچاری پێکان هاتووە،بەڵام خۆشبەختانە پێکانەکەی قورس نییە،بەڵکو تەنها کەمێک ئازارە و لەماوەیەکی کورتدا دەتوانێت بەشداری یارییەکانی داهاتووی یانەکەی بکاتەوە.

گاڤی دوێنێ شەو لەیاری بەرامبەر ئیلچێ لەخولەکی 45ی گێمی یەکەمی یارییەکە بەهۆی هەست کردن بە ئازارەوە بەناچاری گۆڕانکاری پێکرا و پێدری گۆنزالێز هاتە شوێنێ،کە لەو کاتەدا هاندەرانی یانەکەی ترسی ئەوەیان هەبوو جارێکی دیکە یاریزانەکە دووچاری پێکانێکی قورس ببێتەوە هاوشێوەی وەرزی ڕابروو بۆ ماوەیەکی زۆر لەیاریگاکان دوورکەوێتەوە.

پێکانەکەی گاڤی لەم سەرەتای وەرزەوە بەشێکی پلانەکانی هانزی فلیکی ڕاهێنەر ئاڵۆز دەکات و شوێنگرەوەکانی یاریزانەکەش ناتوانن لەهەموو کاتێکدا ئەو کارانە بکەن،کە یاریزانەکە ئەنجامی دەدات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆنی کڕوس: فلیک خۆی خستە گێژاوی مباپێ و ڤینیسیۆس

یاسین

ڤیاریال کێشەی ڤینیسیۆس و مباپێ ئاشکرا دەکات

یاسین

خولی ئینگلتەرا.. جەنگی جەنگی سیتی و ئارسناڵ لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات

یاسین