zagros news agency

جۆ بایدن پەردە لەسەر نهێنییەکانی سەردەمی سەرۆکایەتی لادەدات

 

سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن، لە کتێبی بیرەوەرییەکانی بە ناوی “ بەڵێنم پێ بدە ئەمریکا” کە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە، باسی ئالنگاری و سەرکەوتنەکانی سەردەمی ماوەی سەرۆکایەتی خۆی دەکات.

 

بایدن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە قۆناغێکی ئاڵۆزدا دەستبەکاربوو کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی 6ـی کانوونی دووەم و پەتای جیهانی و داڕمانی ئابووری بووبووەوە.

 

لە کتێبەکەدا، جۆ بایدن جەخت لەسەر هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ چاککردنەوەی ژێرخانی ئابووری و کەمکردنەوەی تێچووی چاودێری تەندروستی.

 

هەروەها تیشک دەخاتە سەر هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ بەهێزکردنەوەی هاوپەیمانێتییەکان و پشتگیریکردنی ئۆکرانیا لە بەرامبەر هێرشەکاندا.

 

لە بەشێکی گرنگی پەڕتووکەکەدا، جۆ بایدن بۆ یەکەم جار هۆکاری پاشەکشەکردنی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی هاوینی ساڵی 2024 ئاشکرا دەکات، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەرژەوەندی نیشتمانی و پارتی خستووەتە پێش ئاواتە کەسییەکانی خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە حەمەکەریم هەورامی

ART

سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

به‌ ئاماده‌بوونی، نێچیرڤان بارزانی، دیداری یادی سەد ساڵەی موستەفا زەڵمی بەڕێوەدەچێت

سەڵاح