zagros news agency

بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سێ کەس دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک دەڵێت، سێ کەسیان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.
لە راگەیێندراوێکی ئاسایشدا هاتووە: “گرووپەکە کاری بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەریان دەکرد، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پارێزگای دهۆک ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و سێ کەس دەستگیر کران.”
دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیان، تۆمەتبارەکان مادەی کریستاڵ و هیرۆیینیان پێبووە “کە بە نیاز بوون بڵاوی بکەنەوە.”
ئاسایش باس لەوە دەکات، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە بەگوێرەی مادەی 26 لە یاساکانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر گومانیان لە بوونی مادەی هۆشبەر لە شوێنێک هەبێت پەیوەندیی بە ژمارە (106)ـی ئاسایشی پارێزگای دهۆک بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوژمه‌ی پێویست بۆ 12 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

یاسین

بە گوێرەی خەمڵاندنێکی نوێ ڕووسیا زیاتر لە یەک ملیۆن سەربازی لە دەست داوە

سەڵاح

تیمی فریاگوزاریی ئافاد دەچنە سووریا بۆ گەڕان بەدوای زیندانەکانی سیدنایا 

سەڵاح