zagros news agency

هێرشی ڕووسیا بۆ سەر بەندەرەکانی ئۆکراینا چڕتر بووەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی هێرشی بەرفراوانی شەوانە بە چەکی ورد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەندەرەکانی دەڤەری ئۆدێسا و ئەو کەشتییانەیان کردووەتە ئامانج کە کەرەستەی سەربازیی هێزەکانی ئۆکراینایان دەگواستەوە.
بە گوتەی مۆسکۆ، لەم هێرشانەدا بەندەری پیڤدنی (یوژنی) پێکراوە و کەشتییەکی هەڵگری سووتەمەنی، ١٠ کۆگای کەرەستەی سەربازی و وێستگەی کارەبای «ئاجالیک» لە باکووری ڕۆژاوای ئۆدێسا تێک شکێنراون. لە بەرانبەردا ئۆلێگ کیپەر، پارێزگاری ئۆدێسا گوتی، لە ئەنجامی پێکرانی دامەزراوەکانی وزە لە چەندین شوێن ئاگر کەوتووەتەوە.
ئەم هێرشانە دوای هەڕەشەکانی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ بەئامانجگرتنی سێکتەرە هەستیارەکانی ئابووریی ئۆکراینا لە وەڵامی هێرشەکانی کیێڤ بۆ سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ڕووسیا کراون.
بەندەری ئۆدێسا لە کەناری دەریای ڕەش بە توانای ساڵانەی ٤٠ ملیۆن تۆن، شادەماری هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و دانەوێڵەی ئۆکراینایە.
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانە، کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە پێناو کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی، مووشەک و ڕادار، ڕەزامەندیی لەسەر پێدانی هاوکاریی دارایی زیاتر بە بڕی ٦.١ ملیار یۆرۆ بۆ ئۆکراینا دەربڕی. ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا گوتی، بە چڕبوونەوەی هێرشەکانی ڕووسیا، ئەورووپا هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسمانی ئۆکراینا زیاتر دەکات و لە پاڵ ئەم وڵاتەدا دەوەستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٥٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین

د.ئه‌شواق جاف بۆ زاگرۆس: عه‌لی زه‌یدی تا كۆتایی ئه‌یلوول دوامۆڵه‌تی به‌گروپه‌ چه‌كداره‌كان داوه‌

سەڵاح

وەزارەتی شارەوانی: 334 زەویی دیکەی کارت لە هەولێر تاپۆ کران

سەڵاح