zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستان

 

بەڕێزان/ سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستان

لە (٣١)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین لە خەباتی ڕەواتاندا بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت لەسەر هاوئاهەنگی و هاریکاریی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٥ی ئابی٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، وڵاتانی ناتۆ گه‌وره‌ترین بوودجه‌ی سه‌ربازی دابین ده‌كات

سەڵاح

‎پاشەکشەی نرخی زیو وەستا و نرخەکان ڕوویان لە هەڵکشان کردەوە

گوران

حکوومەتی ئیسرائیل لەسەر وتارێک سکاڵا لە نیویۆرک تایمز دەکات

سەڵاح