zagros news agency

ئەمریکا دەستی بەسەر دۆمەینەکانی تۆڕێکی هاكکەرانی چینیدا گرت

 

وەزارەتی دادی ئەمریکا و نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) کۆنتڕۆڵکردنی ناوەندی دۆمەینەکانی تۆڕێکی مۆدێرنی بۆتنێتی چینییان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە ئەم تۆڕە بۆ هێرشی سایبەری بەکارهێنراوە لەسەر دامەزراوە هەستیارەکانی وەک NASA، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی سێناتی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی (Federal Reserve).

ئەو سەکۆ و تۆڕانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بە ناوەکانی QScan و QTRouter ناسراون، کە لە لایەن هاککەرەکانەوە بەکارهێنراون بۆ کەڵکوەرگرتن لە کەلێنە ئەمنییەکان، بەدەستهێنانی دەسەڵات بەسەر ژێرخانە حکومییەکاندا و ئەنجامدانی سیخوڕیی سایبەری.

دۆزینەوە و پەکخستنی ئەم تۆڕە بە یەکێک لە گەورەترین ئۆپراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی هاكکەرە حکومییەکانی چین دادەنرێت لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕەشنووسی داهاتی نانەوتی واژۆ كرد و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵی دەكرێت

سەڵاح

زەیدی، عەبوودی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ناسر وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕادەسپێرێت

سەڵاح

کەشناسی : ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچر پچر

یاسین