zagros news agency

تیم کاری لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

تیم کاری، ئەکتەری دیاری بەریتانی و ئەستێرەی ناسراوی شانۆ و سینەما و تەلەڤزیۆن، لە تەمەنی 80 ساڵیدا دوای کاروانێکی هونەری دوورودرێژ کۆچی دوایی کرد.

دەستەی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس ڕایگەیاند، پۆلیس ئاگادارکردنەوەیەکی لەبارەی کۆچی دوایی کەسێک لە ناو ماڵی کاری لە ئێوارەی سێشەممە 25ی ئاب پێگەیشتووە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری کۆچی دوایی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، هیچ گومانێکی تاوانکاری لە ڕووداوەکەدا نییە.

کاری بەردەوام لە ڕۆڵی دکتۆر فرانک-ئین-فۆرتەر لە فیلمی “The Rocky Horror Picture Show” ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا کە یەکەمجار لە 1973 لەسەر شانۆ پێشکەشی کرد و دواتر لە ساڵی 1975 لە کۆپی سینەماییدا ڕۆڵەکەی گێڕا.

ئەم ئەکتەرە لە 2012 تووشی جەڵتەی مێشک بوو کە بووە هۆی ئیفلیجی بەشێک لە جەستەی و پشتی بە کورسیی جوڵاو دەبەست. لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بەشداری لە چالاکییە هونەرییەکاندا دەکرد و لە ڕێگەی نواندنی دەنگییەوە درێژەی بە کارەکانی دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی فیلمی “The Devil Wears Prada” دوای 20 ساڵ

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

سێیەمین فیستیڤاڵی ڕامان لە هەولێری پایتەخت کۆتایی بە کارەکانی هێنا

ART