وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاریدا و له‌پێناو په‌ره‌پێدانی زیاتری پڕۆژه‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له سنووری شاری هه‌ولێر و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویست له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی و ئاو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و شارچكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر.
پڕۆژه‌كان پێکهاتوون لە: پڕۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو له كۆڵانه لاوه‌كییه‌كانی گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك.
خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كی مه‌ریوان له كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك.
دانانی سیسته‌می فێنككه‌ره‌وه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پانكه‌ی كاره‌بایی و نۆزڵی ئاو بۆ ناو بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر.
گۆڕینی تۆڕی ئاو له گه‌ڕه‌كی به‌هاری نوێ.
گۆڕینی تۆڕی ئاو له گه‌ڕه‌كی ئازادی.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی بنه‌سڵاوه-كه‌سنه‌زان كه به شه‌قامی هه‌ززه ناسراوه.
خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی تر بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی ماسته‌رپلان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی له هه‌ولێر.
كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێكی ناوخۆیی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی به‌حركه.
پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی دووساید و هه‌روه‌ها ناوخۆییه‌كانی سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌سنه‌زان.
كۆنكرێتكردنی كۆڵان له نزیك پردی ته‌قته‌ق و له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری.

