zagros news agency

وەزارەتی پەروەردە ئاسانکاری بۆ ڕاهێنانی بەشێک لە مامۆستایان دەکات

 

​وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین) کرد سەبارەت بە پرۆسەی ڕاهێنان لە ناوەندەکانی خوێندن.

​بەپێی گشتاندنەکە کە ئیمزای ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، ئەو مامۆستایانەی وەک مامۆستای ڕاهێنەر کار دەکەن بۆ ئاسانکاری لە کارەکەیان و بە مەبەستی کارئاسانی بەهۆی دووری شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەتوانن لەو قوتابخانانەی لە شوێنی جوگرافییان نزیکە خولەکە ببینن.

​مەرجی بەشداریبوونەکە بریتییە لە تەواوکردنی خولەکە بە فۆڕمێک کە واژووی مامۆستای ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی لەسەر بێت، پاشان وێنەیەکی بدرێتە بەشی ڕاهێنان و پەروەردەدان لەگەڵ مامۆستای ڕاهێنەری قوتابخانەکەی خۆیی و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی خۆی بە مەبەستی دلنیا بوونەوە لە بەشداریکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

یاسین

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی کەنیسەکانی ئەمریکا و هەولێر دەکات و تەئکید لە پاراستنی پێکەوەژیانی ئاینی دەکاتەوە

دڵشاد

به‌شێكی دیكه‌ی بارمه‌ته‌كانی ئیسرائیلی رادەست کرانه‌وه‌

سەڵاح