zagros news agency

دەنگۆی کۆچی دوایی فەزل شاکر رەتکرایەوە

بەڕێوەبەری کارەکانی فەزل شاکر زانیارییەکانی پێوەندیدار بە کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە ڕەتدەکاتەوە، دوای ئەوەی دە گۆی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەوە.

ئەیاد نەقیب، بەڕێوەبەری کارەکانی فەزل شاکر ڕایگەیاند، ئەم دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و هونەرمەندەکە تەندروستی جێگیرە. داوای لە میدیاکان کرد، تەنیا هەواڵی ڕاست و دروست بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی دڵڕاوکێ لە نێوان جەماوەردا دروست نەبێت.

ئەم هەواڵانە هاوكات بوون لەگەڵ پێشهاتە یاساییەکانی فەزل شاکر، دوای ئەوەی لە مانگی 7ی ساڵی ڕابردوودا بڕیاری ڕاگرتنی سزادانی بۆ دەربوو.

پارێزەر ڕالف تەننووس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دادگەی سەربازی بەردەوام چاودێری دۆسییەکە دەکات و پرۆسەی یاسایی بەڕێوەدەچێت. ڕوونی کردەوە، فەزل شاکر دەتوانێت ڕاپۆرتی تەندروستی پێشکەش بە دادگە بکات ئەگەر نەتوانێت بەردەوام لە دانیشتنەکاندا ئامادە بێت. تەنیا رێکارە یاساییەکان دیاری دەکەن کە دادگە چۆن بڕیاری کۆتایی دەردەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

عه‌باس غه‌زالی: دکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانی لە کۆمەڵگەی زانستیی کوردستاندا جێگەیەکی تایبەتی هەیە

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

دوای 25 ساڵ هاری پۆتەر دەگەڕێتەوە سینەما

ART