zagros news agency

سەیرترین و سەیروسەمەرەترین تەکنەلۆژیا لە پێشانگای IFA 2026 نمایش کرا

 

لە خولی ئەمساڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی IFA 2026 لە بەرلین، کۆمەڵێک ئامێری تەکنەلۆژیی سەیر و نائاسایی نمایش کران کە سەرنجی ئامادەبووانیان ڕاکێشا. هۆکاری پەردەلادان لەسەر ئەم ئامێرانە، هەوڵی بەردەوامی کۆمپانیا داهێنەرەکانە بۆ تێکەڵکردنی زیرەکیی دەستکرد لە سەرجەم کایەکانی ژیانی ڕۆژانە و بەرهەمهێنانی ئامێری جیاواز لە دەرەوەی چوارچێوە باوەکان.

ئەم بەرهەمە نوێیانە ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ئەوەی کە سنوورەکانی پیشەسازیی تەکنەلۆژیا بەرەو ئاڕاستەیەکی نائاسایی فراوان دەبن. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە بوارەکانی وەک بەخێوکردنی ئاژەڵانی ماڵی یان پەیوەندییە سۆزدارییەکان، دەکرێت کاریگەری لەسەر شێوازی پەیوەندییەکانی داهاتووی مرۆڤ و ئامێرە زیرەکەکان دابنێت و بوارێکی نوێ لە بازاڕی تەکنەلۆژیادا بباتە پێشەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای CNET لە نێو دیارترین و سەیرترین ئامێرەکاندا هاوڕێی سۆزداریی پشت بەستوو بە زیرەکیی دەستکرد و مۆبایلی زیرەکی تایبەت بە سەگ بوونیان هەبووە. دروستکەران و خاوەن کۆمپانیا گەشەپێدەرەکانی ئەم ئامێرانە ڕایانگەیاندووە کە ئامانجیان پرکردنەوەی کەلەبەرە سۆزدارییەکان و دروستکردنی پەیوەندییەکی پێکەوەبەستراوترە لە نێوان مرۆڤ، ئاژەڵە ماڵییەکان و ئامێرە دیجیتاڵییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی عێراق: زیاتر لە 100 پڕۆژەیاسا ئامادەی پەسەندکردنن

سەڵاح

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

یاسین

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی بریتانیا: تەنیا ڕێگەی گەرەنتیی تێپەرێنی دڵنیا بە گەرووی هورمزدا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە

یاسین