zagros news agency

زێڕ و زیو لە ئاستە بەرزەکانیاندا جێگیر بوون

 

​ئەمڕۆ شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، لەگەڵ داخستنی هەفتانەی بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆدا، نرخەکانی زێڕ و زیو ئاستی بەرز و جێگیریان پێوە دیار بوو و مامەڵەکانی هەفتەیان بە ڕەنگێکی سەوز بەڕێکرد.

​لە کاتی داخستنی بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەسەر 4,429.82 دۆلار جێگیر بوو، هاوکات نرخی هەر کیلۆگرامێک زێڕ بە 142,422.18 دۆلار و گرامێکیش بە 142.42 دۆلار داپۆشرا.

​لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخی فەرمیی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیر بوون؛ عەیارەی 22 لەسەر 1,000,171 دینار تۆمار کرا، عەیارەی 21 بە 954,708 دینار دیاری کرا و عەیارەی 18ـیش لەسەر 818,321 دینار وەستا.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو لە کاتی کۆتاییهاتنی مامەڵەکانی هەفتەدا، ئاستێکی بەرزی پاراست؛ بە جۆرێک نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو لەسەر 66.19 دۆلار داخرایەوە، هەر کیلۆگرامێک بە 2,128.09 دۆلار جێگیر بوو و نرخی هەر گرامێکیش بە 2.13 دۆلار کۆتایی بە مامەڵەکانی هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکى هەرێم لە کردنەوەى پیشانگایه‌ك له‌ ئه‌سته‌نبۆل بەشداری کرد

سەڵاح

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دووكان دەکرێت

یاسین

سبه‌ی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر دەکرێتەوە

یاسین