zagros news agency

خەڵاتی ڕێزلێنان بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەخشرا

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی حەوتەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی کوردیی کۆبانی لە وڵاتی ئەڵمانیا، خەڵاتی ڕێزلێنان و پێزانین بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەخشرا.
خەڵاتەکە بەرامبەر بە خزمەتە بەردەوامەکان، هەنگاوە مرۆییەکان و پشتیوانییە نەپچڕاوەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ کەرتی مرۆڤایەتی پێشکەش کرا. لە میانی ڕێوڕەسمێکدا، خەڵاتی ڕێزلێنانەکە لەلایەن شیفا بارزانییەوە ڕادەستی ڕێبوار محێدین، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا.
شایانی باسە، حەوتەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی کۆبانی ڕێکەوتی ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٦ بە نمایشکردنی فیلمی «گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی» دەستی بە چالاکییەکانی کرد، کە ژمارەیەک بەرهەمی سینەمایی دیار لە بواری هونەر و مرۆڤایەتیدا لەخۆدەگرێت. ئەم خەڵاتەش وەک ڕێز و پێزانینێکە بۆ ئەو هەوڵە بەردەوامانەی لە پێناو خزمەتکردنی مرۆڤ و بەهێزکردنی بەها مرۆییەکاندا دەدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی پارتی و مالیکی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تاوتوێ دەکەن

یاسین

لە هێرشێکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمێکی “هەڵگری ماددە هۆشبەرەکان” کەس کوژران

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

یاسین