zagros news agency

مۆرینیۆ ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دەکات

 

دوێنێ شەو ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی شەشەمی لالیگا لەدا خولەکەکان توانی گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات و سێ خاڵی گرنگ لە ئێچێ خاوەن یاریگا و ڕکابەری وەربگرێت،جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری مێرێنگی دوای یارییەکە ڕەخنەی توندی لەیاریزانەکانی گرت و ئاماژەی بەوە کرد نەدەبوو یارییەکە بگاتە ئەو ساتە هەستیار و سەختە،بەڵام کزی تیپەکە وایکرد ئەنجامەکە بەو شێوەیە بێت.

مۆرینیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی وتی؛ئێمە گێمی یەکەم توانیمان ئامانجەکانمان دەستەبەر بکەین،بەڵام لەگێمی دووەمدا هەموو شتێک گۆڕا،ئێلچێ وەکو تیپێکی مردوو زیندوو بوویەوە،کە ئەمەش ئێمەی خستە ساتێکی سەخت،کە دەکرا لەو گێمەدا بتوانین زیاتر لە 5 گۆڵ تۆمار بکەین،کەچی بەهۆی پێدانی دەرفەت بە ڕکابەرەکەمان دووچاری ئەو حاڵەتە سەختە بووینەوە.

دەربارەی یاری کردنی مباپێ و ئاستی ئێسپی مۆرینیۆ وتی؛لە دوو یاری ڕابردوودا تەنیا کۆناتێ و مباپێ تاکۆتایی لەیاریگا بوونە و ئێسپی یەکێکە لەبەهرەمەندەکانمان بۆ ئەوەی بتوانین لەم ساتانە لەیاریگادا یەکلاییکەرەوە بێت،ئاردا گولەر وەکو یاریزانێکی نایاب هاوکاری تیپەکە دەکات،هێنانە ناوەوەی ئەو بۆ یارییەکە گرنگ بوو،چونکە ئێمە کۆنتڕۆڵی تۆپـمان لەدەستدا بوو.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ هەست بە ناڕەحەتییەکی زۆر دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. نکۆنکۆ بووە فریادڕەسی چێڵسی و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

ئاگادارییەك لەبارەی پاسپۆرتەوە بۆ كوردانی تاراوگە

سەڵاح