zagros news agency

لاپۆرتا: دەرگای کامپ نۆ بۆ ماڵئاواییکردن لە مێسی کراوەی دەمێنێتەوە

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە کە دەستبەرداری رێکخستنی یاریی ماڵئاوایی و ریزلێنان بۆ لیۆنێل مێسی نەبوون و ئاشکرایکرد پێشتر مێسیمان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی ئاهەنگێکی نایابی بۆ رێکدەخرێت بە ئەنجامدانی یارییەک لە یاریگای کامپ نۆ بێگومان ئەوەش کاتێک دەبێت کە یاریگاکە بە تەواوی ئامادەبێت و شوێنی 105 هەزار هاندەری تێدا ببێتەوە

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەشدا کە هەلی ئەوە هەبوو مێسی بگەڕێتەوە یانەکەیان و وەرزێکی تر لەگەڵیاندا یاریی بکات بەڵام ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بڕیارێکی جیاوازیدا و گەڕانەوەی رەتکردەوە بە بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەبارەی هۆکارەکەیەوە باس بکات

لە کۆتاییدا لاپۆرتا خۆشەویستی خۆی و یانەکەی بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەربڕی و رایگەیاند مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ و بەردەوامیش وەک ئەستێرەی دیاری یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە

 

هەواڵی پەیوەندیدار

میسی چارەنووسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

دی بڕۆین دڵتەنگە

یاسین