گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه بهوه دهكات كه پێکهێنانی حکوومەت، پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز بەرانبەر بە هەموو ئەگەرێک بەهێزتر دەکات کە رووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە، دهشڵێت: شاندی هەرێم داوا دەکات بەشە بودجەی 2027 بەپێی سەرژمێریی دانیشتووان دیاری بکرێت.
پێشەوا هەورامانی, ئەمرۆ پێنج شەممە 17/9/2026بۆ زاگرۆس، گوتی: “پێکهێنانی حکوومەت لە هەموو کاتێک نزیکترە و کاراکردنەوەی پەرلەمانیش لە پێشینەی کارەکان دەبێت؛ بۆ قۆناخی ئێستا کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کاری هەرە لە پێشینە دەبێت، دواتر پێکهێنانی حکوومەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، کە بە گوتەی پارتی و یەکێتیی گفتوگۆی باش لە نێوانیان دا هەیە؛ ئێستا زیاتر لە هەمووکاتێک پێکهێنانی حکوومەت نزیکە.
لهبارهی بودجهشهوه رایگهیاند: شاندی ئێمە داوای لە حکوومەتی عێراق دەکات بەگوێرەی سەرژمێری دانیشتووان بەشە بودجەی هەرێم دیاری بکرێت.سەبارەت بە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، پێشەوا هەورامانی ئاماژەی دا، کۆبوونەوەی بەر لە چەند رۆژێک پێش ئێستا کراوە، کۆبوونەوەکە ئەرێنی و لە کەشێکی زۆر باش کراوە، لێکتێگەیشتنی باش هەبووە.

