واشنتن و کۆپنهاگن گەیشتنە ڕێککەوتنێکی ئەمنی مێژوویی کە بەپێی کاتنامەی دیاریکراو لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ دەکرێت. بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی تەواوی سەرپەرشتیکردنی دۆسیەی ئەمنیی دوورگەی گرینلاندی پێدەبەخشرێت.
گرنگترین خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە بریتین لە:
- قەدەغەکردنی وەبەرهێنان و هەژموونی نەیاران: هیچ کام لە وڵاتانی نەیاری ئەمریکا (بەتایبەت چین و ڕووسیا) مافی ئەوەیان نابێت بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی واشنتن، بنکەی سەربازی لە گرینلاند دابمەزرێنن، هێز بڵاوە پێبکەن، یاخود لە سێکتەرە ستراتیژییەکانی دوورگەکەدا وەبەرهێنان بکەن.
- فراوانکردنی نفوزی سەربازی ئەمریکا: سوپای ئەمریکا ئامادەیی خۆی لە جەمسەری باکوور زیاتر دەکات، ژمارەی سەربازەکانی لە ناوچەکەدا زیاد دەکات و ژێرخانی سەربازی نوێ پەرەپێدەدات.
ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەک گوشاری سیاسی ئەمریکا دێت و ئامانج لێی پاراستنی سەروەریی دانیمارکە لەگەڵ ڕادەستکردنی بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان بە واشنتن بۆ بەرگرتن لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی لە ناوچەی جەمسەری باکوور.

