zagros news agency

کەلوپەلەکانی بریجیت باردۆ دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

خانەی «میلیۆن» لە پاریس، ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی نزیکەی 300 پارچە لە کەلوپەلی  تایبەتی ئەکتەری کۆچکردووی فەرەنسی، بریجیت باردۆ، کە بەشێک لە داھاتەکەی تەرخان دەکرێت بۆ دامەزراوەکەی لە بواری پاراستنی مافی ئاژەڵان.

کەلوپەلەکان پێکهاتوون لە پێڵاوی بالێ لە براندی “Repetto”، ئەڵقەی ئەڵماس، ئامێری تایپکردنی دەستی کە باردۆ لە نامەگۆڕینەوە و نووسینی ژیاننامەی خۆیدا بەکاریهێناوە، لەگەڵ پەیکەر و پایسکیلەکەی لە براندی “Peugeot”، چەندین گیتاری کلاسیک، عەتر، کەلوپەلی ناوماڵ، تەنانەت کۆپییەکی تایبەت لە کتێبی “Kama Sutra”.

ئەم پارچەنە لە هەردوو ماڵی باردۆ لە سان ترۆپێز و شوقەکەی لە پاریس کۆکراونەتەوە. هۆڵەکانی نمایش لە «دروو» لە ناوەڕاستی پایتەختی فەرەنسا، بەشێک لە کەشوهەوای ماڵەکەیان بازسازی کردووەتەوە، تا دەرفەت بە سەردانکەران بدەن ئاگاداری وردەکارییەکانی ژیانی تایبەتی ئەم ئەستێرەیە بن.

فرانک ژیۆ، کە بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ سکرتێری باردۆ بووە، رایگەیاندووە: “هەر پارچەیەک شوێنەواری قۆناغێک، دیدارێک، یان ساتێکی ژیانی لەخۆدەگرێت، کە چیرۆکی ژنێک و ئەفسانەیەکی هونەری دەگێڕێتەوە.”

بریجیت باردۆ بە یەکێک لە دیارترین خانمە کەسایەتییەکانی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم دادەنرێت. لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا وەک نمایشکاری جڵوبەرگ و ئەکتەر دەستی پێکرد و بوو بە هێمایەکی جیهانی، پێش ئەوەی دواتر خۆی تەرخان بکات بۆ بەرگریکردن لە مافی ئاژەڵان.

لەگەڵ ئەوەی خاوەنی ناوبانگێکی بەربڵاوی هونەری بوو، لە ساڵانی کۆتایی ژیانیدا ڕووبەڕووی ڕەخنە و باسوخواسی زۆر بووەوە بەهۆی هەندێک لێدوانی کە بە سووکایەتی هەژمارکران، بەوهۆیەشەوە لە فەرەنسا چەندین جار سزای دارایی درا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمیتاب باجان نەشتەرگەرییەکی بۆ کرا

ART

نوای وایلی دەستکەوتێک لە بواری تەلەڤزیۆندا بەدەستهێنا

ART

ئەستێرەی بەرنامەی “Finding Prince Charming” کۆچی دوایی کرد

ART