zagros news agency

په‌رله‌مانتارێكی پارتی بۆ زاگرۆس نهێنی ناكۆكی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ی 2027ی عێراق ده‌خاته‌روو

 

تائێستا هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر بابه‌تی بودجه‌ی 2027ی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن، په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاری ده‌خاته‌روو.

حاكم فاروق محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ زاگرۆس گوتی: “هێشتا پرۆژه‌ بودجه‌ی 2027ی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ په‌رله‌مان.

له‌باره‌ی خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو: به‌غدا داوای لە %100 ی داهاتی هەرێم دەکەن لە کاتێکدا هیچ پارێزگایەکی عیراق سەدا سەدی داهات ناگەرێنێتەوە بۆ حکومەت، داوای بەرهەمهینانی ٤450 هەزار بەرمیل نەوت دەکەن لە کاتێکدا ئەمنیه‌تی کێڵگە نەوتییەکان دابین ناکەن، و گرفتی سەرەکی ئەوەیە لە سەرژمێری گشتیدا هەرێمی کوردستان %14.1 بەڵأم ئەوان %12بۆهەرێمی کوردستان دادەنێن، هەروەها کێشه‌ی سوتەمەنی و پشکی هەرێم گرفتێکی ترە.

گوتیشی: “هەر پارێزگایەکی عێراق ٦٥ هەزار بەرمیل نەوتی بۆ تەرخانکراوە، بۆ بەکارهینانی ڕۆژانە، بەڵام بۆ هەریمی کوردستان تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل دانراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی روسیا لە عێراق دەکات

یاسین

فەیسبووک ئەپڵیکەیشنێکی نوێی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند

یاسین

کۆمپانیای TikTok تایبەتمەندی Ai بەکاردەهێنێت

یاسین