zagros news agency

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا

ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان دابەزینی نوێی بەهای دۆلاری ئەمریکییان بەرامبەر بە دیناری عێراقی و چەند دراوێکی تری ناوچەیی و جیهانی تۆمار کرد.
بەپێی دوایین ئاماری بۆرسە و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی کڕین و فرۆشتنی دراوەکان بەم شێوەیەیە:
  • ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٦,٧٥٠ دیناری عێراقی.
  • ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٨,٧٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
  • لەسەر ئاستی دراوە ناوچەییەکان، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی هاوتایە بە ٤,٩٤٠ لیرەی تورکی.
  • هاوکات بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە ٢٢,٠٠٠,٠٠٠ تمەن.
ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە کە بازاڕی دراو بەردەوام لەژێر کاریگەریی گۆڕانکارییە ئابوری و داراییەکاندایە و چاودێرانیش پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا ناجێگیری زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاکبوونەوەی چوار تووشبووی ئیبۆلا لە کۆنگۆ پیرۆز کرا

سەڵاح

سەدان هەزار سووری دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە

یاسین

گرژییەکانی دەریای سوور نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەکاتەوە

سەڵاح