zagros news agency

نیشانەکانی توشبوون بە برینی گەدە

شاری پزیشکی مەلیک سعود باس لە نیشانەکان و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە برینی گەدە دەکات، کە یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان.

برینی گەدە یان هەرس یەکێکە لە کێشە باوەکانی کرداری هەرس کە گەدە دەگرێتەوە و هەندێکجار بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵە باریکەش دەگرێتەوە، دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێکی زۆری سک.

دەتوانرێت لەڕێگەی دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، بەکارنەهێنانی دەرمانی نەخۆشیەکە بەبێ ڕەچەتەی پزیشک، گرنگیدان بە پاکوخاوێنی، خواردنی تەندروست و باش کوڵاو و شتنەوەی سەوزەواتەکان بەباشی ڕێگری لە توشبوونی بکرێت، نیشانەکانیشی بریتین لە، هەستکردن بە برسێتی دوای یەک بۆ سێ کاتژمێر لە نانخواردن، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە، ئازاری زۆری سک، بەردەوام هەست بە ماندوێتی کردن و هەندێکجاریش لەدەستدانی کێش.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنانە پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکەنi

lana

لە هاویندا خواردنەوەی سارد یان گەرم باشترە؟

lana

ڕۆژانە خواردنی چوار دەنک گازۆ چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana