zagros news agency

ئامازۆن مافی پەخشی ڕێوڕەسمی خەلاتەکانی ئیمی بەدەست دەهێنێت

ئەکادیمیای تەلەڤزیۆن و خزمەتگوزاری پرایم ڤیدیۆی سەر بە کۆمپانیای ئامازۆن، ڕێککەوتنێکی نوێیان بۆ ماوەی 6 ساڵ بەست، کە خزمەتگوزارییەکە دەکاتە سەکۆی تایبەتی جیهانی بۆ گواستنەوەی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئیمی.

 

ئەم ڕێککەوتنە لە ڕێوڕەسمی 2027 دەست پێ دەکات و کۆتایی بە سیستەمی ئاڵوگۆڕی نێوان تۆڕە ئەمریکییەکان دەهێنێت.

 

سەکۆ دیجیتاڵییەکان بەردەوام توانای خۆیان لە گواستنەوەی ڕووداوە زەبەلاحەکان بەهێز دەکەن، چونکە بینەران بەرەو ئەم بەشە نوێیە دەچن.

 

هەروەها ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمی ئۆسکار ساڵی ڕابردوو ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، پەخشی ڕێوڕەسمەکە لە 2029 دەکەوێتە سەر یوتیووب.

 

ئامازۆن ئاشکرای کردووە، پەخشی ڕاستەوخۆ لە مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و بەخۆڕایی بۆ هەموو بینەرانی جیهان بەردەست دەبێت.

 

ڕێوڕەسمەکە لە 1949 دامەزراوە و خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی بواری تەلەڤزیۆن دابەش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپەربۆڵ ٦٠ و چاوەڕوانییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٧

ART

براد پیت و دەیڤد فینچەر لە فیلمێکی نوێدا کۆدەبنەوە

ART

ئۆکا بە سڕینەوەی پۆستەکانی ئینستاگرام هەوادارانی سەرسام دەکات

ART