ئەکتەری ئەمریکی ئان هاساوای ڕایگەیاند، بەشداریکردنی لە فیلمی “The Odyssey” لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان، یەکێکە لە ئەزموونە گرنگەکانی ژیانی هونەری.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ڕۆڵی پێنێلۆپی دەرفەتی پێ داوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەسایەتی ژنێکی بەدەسەڵات و تووڕە.
هاساوای لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی هاوکاری لەگەڵ نۆلان، باسی لە کارکردن لەگەڵ کامێرای تایبەتی ئایماکس کرد. هەروەها ڕوونی کردەوە، نۆلان یارمەتی داوە بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییە دەروونییەکان لە کاتی وێنەگرتنی دیارترین دیمەنەکاندا.
ئەمە سێیەم هاوکاریی نێوان ئەم ئەکتەرە و دەرهێنەرەکەیە دوای فیلمەکانی “The Dark Knight Rises” و “Interstellar”.
هاوکات دیزاینی بەرگەکان بە ڕەنگی جیاواز یاریدەدەری بوو بۆ تێگەیشتن لە کەسایەتییەکە، چونکە پێنێلۆپی بەردەوام بە هیوای گەڕانەوەی هاوسەرەکەی دەژیا. ئەم بەرهەمە سینەماییە یەکێکە لە کارە گەورەکان و بڕیارە لە بۆکس ئۆفیس پێشوازییەکی زۆری لێ بكرێت.

