zagros news agency

کات و شوێنی شەڕی داهاتووی عەگید کابایێلی کورد دیاریکرا

 

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و دوای مشتومڕێکی سەرانسەر لە دەنگۆی جیاواز لەکۆتاییدا شەڕی داهاتووی عەگید کابایێلی کورد لەجیهانی بۆکس دیاریکرا لەسەر پشتوێنی کێشی قورسی جیهانی،کە ئێستا پشتوێنە لەلای بۆکسەرە کوردەکەیە و وەکی یەکەمی بێ ڕکابەر لەسەرەوەی هەموو ڕکابەرەکانیەتی.

ڕکابەری یاری داهاتووی عەگید نێڵسۆن هایسای ئەلبانیە،لە کۆنفراسی ڕۆژنامەوانیدا عەگید لەبەردەم هەموواندا وتی؛من دەمەوێت شەڕت لەگەڵ بکەم و بتبەزێنم،هیوادارم هیچ بیانووت نەبێت یان بڵێی پێکانم هەیە،دڵنیابە دەتخەوێنم لەنێو مەیدانی یارییەکە،تۆش ئەوە بزانە هێزی کوردی نابەزێت و ڕێگە نادات کەس بەسەریدا سەرکەوێت.

یارییەکە لە ڕێککەوتی 26ی مانگی 11 ئەمساڵ لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت لە کۆمپانیای دەزن،کە عەگید بۆیەکەم جارە بەرگری لە پشتوێنەکەی دەکات،وەکو یەکەم ئەڵمانی دوای 100ساڵ پاڵەوانی ئێستایە و یەکەمین کوردیشە لە مێژوو ئەو پلەیەی هەبێت لەمێژووی یاری بۆکس.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دیگۆ کۆستا لەیارییەکی خێرخوازی شەڕێکی گەورەی نایەوە

یاسین

ئیسماعیل عەدنان وەک یەکەم وێنەگری کورد بە جلی کوردییەوە گەیشتە ئەمریکا بۆ ڕووماڵکردنی مۆندیال

دڵشاد

گەرانەوەی رۆمیلۆ لۆکاکۆ نزیکە

یاسین