ئەکتەری گەنج ئاڕ جيه ميتی کە بە کەسایەتی والتر وایت جونیور لە زنجیرە تەلەڤزیۆنییە بەناوبانگەکەی “Breaking Bad” ناسرابوو، لە تەمەنی 34 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هۆکاری گیانسپاردنی ئەم ئەکتەرە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام تووشی ئیفلیجبوونی مێشک ببووەوە.
شۆن رايلی نوێنەری هونەرمەندە کۆچکردووەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە داخێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئازاربەخشی ئەکتەری خۆشەویست و داکۆکیکاری مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رادەگەیەنن.
ميتی لە تەمەنی نەوجەوانیدا بۆ یەکەم جار لە 2008 لە زنجیرەی “Breaking Bad” دەرکەوت و رۆڵی کوڕی مامۆستای کیمیای گێڕا.
ميتی ئەزموونی خۆی لە ژیانکردن لەگەڵ ئیفلیجبوونی مێشک بەکارهێنا بۆ ئەوەی بەڕاستگۆییەوە رۆڵەکە بگێڕێت و پەیامێک لەبارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بگەیەنێت.
رايلی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم چالاکییە خێرخوازییە وایکرد ببێتە باڵیۆزی کۆمەڵەی یەکگرتووی ئیفلیجی مێشکی.
هاوڕێیانی لە بواری هونەریدا هاوخەمی خۆیان دەربڕی و ئارون بۆل رایگەیاند، بیرت دەکەین و هەموو کات خۆشم دەوێیت. هەروەها دین نوریس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، دڵم شکاوە بە ببیستنی ئەم هەواڵە چونکە لاوێکی زۆر میهرەبان بوو.

