zagros news agency

کیم کارداشیان لە پێشبڕکێی فۆرمولا وەن ئامادەبوو

ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی ریالیتیی ئەمریکی، کیم کارداشیان لە کاتی ئامادەبوونی لە پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی سەنگاپوورە بۆ “فۆرمولا وەن” بە مەبەستی پشتگیریکردنی لێخوڕی فێراری لويس هاميلتون دەرکەوت.

کیم کارداشیان کە تەمەنی 45 ساڵە و دامەزرێنەری براندی “Skims”ـە، جلی سادەی ڕەنگی پەمەیی کاڵی پۆشیبوو.

لە کاتی ئامادەبوونی لە یاریگاکەدا کارداشیان لە ناوچەی یاریزانان و لێخوڕەکان پیاسەی کرد و چاوی بە چەندین کەسایەتی بەناوبانگ کەوت کە لەنێویاندا رۆميۆ بێكهام و دواين ويد و ئەکتەر ئيلين گو هەبوون.

ئەم دەرکەوتنە سەرنجی میدیاکانی بۆ پەیوەندی نێوان کارداشیان و هاميلتون ڕاکێشایەوە و بووەتە باس و خواسی میدیاکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەلەریی كەونارا بە پیشانگایەك كرایەوە

ART

ئەکتەرێکی تورک لە تەمەنی 35 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART